جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سوپای ئیسرائیل کاتی هێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: ئەمشەو هێرشەکانمان بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێدەکەین.

ئەمڕۆ هەینی (13ـی تشرینی یەکەمی 2023) ریچارد هێکت، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوایەکی ئاراستەی دانیشتووانی کەرتی غەززە کرد و رایگەیاند، کەرتی غەززە چۆڵ بکەن و روو لە باشووری دۆڵی غەززە بکەن.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەشدا، دوای کاتژمێر 8ـی ئەمشەو هیرشەکانمان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێدەکەین.

ریچارد هێکت، دەڵێت: ژماره‌یه‌ك له‌ تانك و زرێپۆشه‌كانیان چوونه‌ته‌ ناو كه‌رتی غه‌ززه‌ و چه‌ند ژێرخانێكی شاره‌كه‌یان بۆردومان كردووه‌.
هاوکات ئاشکرایشیکرد، 120 سه‌ربازیان كه‌ به‌ دیل گیراون، له‌ناو غه‌ززه‌ن.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ لە ئاسمانەوە نامەی ئاگادارکردنەوەی بەسەر کەرتی غەززەدا بڵاوکردەوە و بە دانیشتووانەکەی راگەیاند، بەزووترین کات ماڵەکانتان بەجێبێڵن و بچنە باشووری غەززە.

لە ناوەڕۆکی نامەی ئاگادارکردنەوەی سوپای ئیسرائیلدا کە ئاراستەی دانیشتووانی غەززە کراوە، داوا لە هاووڵاتییانی کەرتی غەززە دەکات، لەپێناو ئاسایش و سەلامەتیاندا، نابێت بگەڕێنەوە ماڵەکانیان تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە پێیان دەگات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button