
لەڕێگەی دوو پرۆژەوە لە شاری هەولێر سوود لە ئاوی زیادی سەرزەوی و لافاو وەردەگیرێت.
بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاوى زیادى سه‌ر زه‌وى و لافاو بۆ ژێرزه‌وى، دووه‌م قۆناغى پرۆژه‌ى پاراوكردنى ئاوى ژێرزه‌وى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێكرا.
لەلایەن خۆیەوە، كاروان سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌رچاوه‌كانى ئاو لە وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، قۆناغى دووه‌مى پرۆژه‌ى پاراوكردنى ئاوى ژێرزه‌وى له تارین به لێدانى بیرى قوڵ جێبه‌جێكرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆژه‌كه له داره‌توو به بیرى كه‌م قوڵ جێبه‌جێكراوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجى هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ش گواستنه‌وه‌ى ئاوى زیادى سه‌رزه‌وى و لافاوه بۆ ژێرزه‌وى، له هه‌ردوو ناوچەکە‌ش، بیرى چاودێرى و ئامێرى تایبه‌ت دابینكراون بۆ چاودێریکردنی پرۆژه‌كه و ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەی ئاو بۆ ژێرزەوی.
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ئاشكراى كرد، پرۆژه‌ى پاراوكردنى ئاوى ژێرزه‌وى، كارێكى هاوبه‌شى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوى یونسێفە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر پرۆژە‌ى پاراوكردنى ئاوى ژێرزه‌وى لە هەولێر سه‌ركه‌وتوو بێت، پلان هه‌یه له ته‌واوى هەرێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
پڕۆژەکان بریتیە لەچەند بیرێکی قوڵ و کەمقوڵ کە ئاوی رۆیشتوی سەرزەوی لەکاتی لافاو و لەناو جەستەی پۆندەکان دەگوازێتەوە بۆ خەزانە ئاوییەکانی ژێرزەوی بۆ پاراوکردنەوەیان بە شێوەی دەستکرد، هەروەها لە تەنیشت هەر کۆمەڵە بیرێکی پاراوکردنەوە، بیرێکی چادێری لێدراوە کە ئامێری پێوانەسازی تێدایە و لەو رێگەیەوە گۆڕانکاری ئاستی ئاوی ژێرزەوی تۆمار دەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامی کارەکە بەشێوەیەکی زانستی ببینین.







