کوردستانگرنگ

چوار بانک بەشداری لە پرۆژەی ھەژماری من دەکات

بانکی BBAC بووە بانکی چوارەم لەدوای بانکەکانی RT, Ashur, Cihan کە بەشداری لە پرۆژەی هەژماری من دەکات.

پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە هۆی دروست بوونی کێبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکان و بەگوێرەی پێداویستی هاووڵاتیان، ڕێگە بە سوودمەندان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات بانکی دڵخوازیان هەڵبژێرن، هەروەها زانیاری ڕوون لەسەر کرێی بانکی و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان دەدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بەشداری کردنی بانکی چوارەم ڕایگەیاند: “بانکی BBAC دەبێتە یەکێکی دیکە لەو بانکانەی بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات. بەمەش کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە چوار بانک کە ئەوانیش بانکی Ashur، BBAC، Cihan وRT 
ئەم کارە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ فراوانکردنی پرۆژەکان و دابینکردنی بژاردەی زیاتر بۆ هاووڵاتییان”.

سەبارەت بە بەشداری کردنی بانکی زیاتریش، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکی زیاتر بخرێتە ناو پرۆگرامەکەوە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button