
حه‌سه‌ن خه‌يرى، يه‌كێك له‌و خيانه‌تكارانه‌ى كه هه‌وڵه‌كانى سه‌ربه‌خۆيى كوردى له‌بار برد.

حەسەن خەیری بەگ، ئەندامى پەرلەمانی دەوڵەتی توركيا بوو لەسەر شاری دەرسیم. لە کاتی بەستنی کۆنگرەی لۆزان، جەنەراڵ شەریف پاشا، بەنوێنەرايە‌تیی کورد ئاماده‌ى كۆنگره‌كه بوو و پێداگریی لەسەر بەندەکانى 62 و 63 و 64ی کۆنگرەی سیڤەر كرد کە باس لە سەربەخۆیی کوردستان ده‌كات.
ئه‌تاتورك، حەسەن خەیریی ئه‌ندام په‌رله‌مانى ڕاسپارد بە جلی کوردی ئاماده‌ى پەرلەمانی تورکيا بێت و له‌نێو په‌رله‌مان به ئاژانسه هه‌واڵییە جيهانيیەکان رابگه‌يه‌نێت كه کورده‌كان دەوڵەتيان ناوێت و، دەيانەوێت وەك برا لە ناو دەوڵەتی توركيادا بمێنینەوە.
دواى ئه‌وه‌ى توركه‌كان بە مەرامی خۆیان گه‌يشتن، حەسەن خەیریيان بانگى دادگا كرد بە تاوانی ئەوەی كه بە جلی کوردی چووەتە پەرلەمان و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركرا.
به گوێره‌ى گێڕانه‌وه مێژووييه‌كان، پێش ئەوەی پەتى سێداره بخه‌نه ملى حه‌سه‌ن، پێی دەڵێن: “به‌ر‌له‌وه‌ى بمریت دوا داواكاريیت چییە؟”، ئەویش له وه‌ڵامدا دەڵێت: “با گۆڕەکەم لەسەر ڕێگەی کوردان بێت، بۆ ئەوەی هەر کەس له‌نزيك گۆڕه‌كه‌م تێپەڕی تفێك له گۆڕەکەم بكات.



