کوردستانگرنگ

کەشناسی پێشبینی تاوەباران و هەورە تریشقە دەکات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، ئەگەری بارانبارینی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە 17/10/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ  نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز  دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی کردووە، رۆژی چوارشەممە بەگشتى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور هەندێک کات بۆ  هەورى تەواو  دەگۆڕێت و تاوەباران و هەورە تریشقەى لەگەڵ دا دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  28 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى

دهۆک : 26  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى

سۆران :  26  پلەى سیلیزى

گەرمیان :  33  پلەى سیلیزى

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button