جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
پەیامێکی مەترسیداری لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە سەبارەت بە تەندروستی غەززە
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرێیسس ڕایگەیاند کە دۆخی کەرتی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە کۆنترۆڵ دەرچووە.
تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرێیسس لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” لەبارەی دۆخی کەرتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ئاماژەی بەوەداوە کە لە ھەر چرکەیەکدا لە دواکەوتنی گەیاندنی یارمەتییە پزیشکییەکان بۆ غەززە، زیاتر زیانە گیانییەکان تۆمار دەکرێن.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو پێداویستییە پزیشکییانەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕەوانەی غەززەی کردووە، ماوەی چوار ڕۆژە لە سنوورەکان (لە دیوی میسر)ن، بەڵام ھێشتا ڕێگا نەدراوە، ئەو پێدوایستییە پزیشکییانە بگەیەندرێنە کەرتی غەززە.
باسی لەوەیش کرد کە پێویستە، بەپەلە پێداویستییە پزیشکییەکان بگەیەندرێنە کەرتی غەززە و دوایشی کرد کە شەڕ و پێکدادان لە غەززە کۆتایی پێ بھێندرێت.
Facebook Comments Box