کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سێرج دیکشن باڵیۆزی نوێی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست . 
هەر لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button