کوردستانگرنگ

دوو منداڵ کەوتنەناو پڕۆژەیەکی ئاودێرییەوە و خنکان

لە قەزای خەباتی سەربە پارێزگای ھەولێر دوو منداڵ کەوتنەناو پڕۆژەیەکی ئاودێرییەوە و خنکان.

ئامانج محەمەد ئەفسەر لە بنکەی بەرگری شارستانی خەبات رایگەیاند، دوو منداڵ کە برای یەکترن بەناوەکانی دانیال مەروان تەمەن پێنج ساڵ و زانیار مەروان تەمەن چوار ساڵ، لەکاتی یاریکردن کەوتوونەتە ناو پڕۆژەیەکی ئاودێرییەوە و خنکاون.

وتیشی، تەرمی یەکێک لە منداڵەکان دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەی دیکەدا بەردەوامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button