
ئەمرۆ شەممە 21/10/2023 وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا خشتەی داهات و خەرجی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023ی بڵاوکردەوە.
دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی:
لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت و لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،
بە بڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە، کەسەرجەم داتاو زانیاریەکانی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی و پەسەند کراوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری

Facebook Comments Box



