جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەهۆی “زیادبوونی هەڕەشەی ئەمنی” لەسەر  کارمەندان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە سەردانی عێراق نەکەن. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ئەو بڕیارە رۆژی 20ـی تشرینی یەکەم دەرچووە و ئاستی ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان لە ئاستی چوار (واتە مەترسیدار) دەهێڵێتەوە. هۆکارەکەش بۆ “بوونی تیرۆر، رفاندن، رووبەڕووبوونەوەی چەکداری و گرژی” دەگەڕێنێتەوە. 

ئەوە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، چەند جارێک بە مووشەک و درۆن هێرشکرایە سەر بنکە سەربازی و ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button