سه‌دان ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیکە دەستی بەسەردا گیرا
لەسنوری نێوان عێراق و کوێت، دەستبەسەر 141 ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیکەدا داگیرا.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر رێگریان له هاورده‌كردنی 141 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ناسراو به (مه‌لیكه) كردوه كه سه‌رپێچیكاران ده‌یانویست به‌شێوه‌ی نایاسایی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هاورده بكه‌ن.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی له لیوا عومه‌ر عه‌دنان وائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان دهستكهوتون و له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانیدا بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری و ڕێگریكردن له كرده‌وه‌ی قاچاخچێتی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نده‌ری ئوم قه‌سری باكور، به هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری گومرگ و دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 27 كۆنتێنه‌ردا بگرن كه 141 ئۆتۆمبێلی هه‌ڵوه‌شاوه خوار مۆدێلیان تێدابو.