رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سودانی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی پارتی لە کەرکووک دەکات

وتەبێژی حکومەتی عێراق: محمد شیاع سودانی ئەم دەستپێشخەرییەی پارتی بەرز دەنرخێنێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 26ـی 10ی 2023، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ پێشکەشکردنی بارەگاکەی خۆی بە زانکۆی کەرکووک.

باسم عەوادی رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەم دەستپێشخەرییە حەکیمانەیە بەرز دەنرخێنێت.

هاوکات وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر پێداگیری حکومەت دەکاتەوە سەبارەت بە سەقامگیری ئاسایش و پێکەوەژیان و برایەتی لە کەرکووک و تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی کارنامەی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button