رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
یاریزانێکی نەیجیری بڕێک پارە لەیانەی نەورۆز وەردەگرێ و ڕادەکات

ئیبراهیم تۆمیوا، هێرشبەری یانەی نەورۆز سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، پەیامێکی بۆ جێگر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری نەورۆز ناردووە و بۆی نووسیوە ”من لە نایجێریام و ناتوانم بگەڕێمەوە”.
جێگر عەبدوڵا بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاندووە، تۆمیوا سێ مووچەی وەک پێشەکی وەرگرتووە و سکاڵای یاسایی لەسەر یاریزانە نایجێرییەکە تۆمار دەکەن.
سەرپەرشتیاری یانەی نەورۆز لە بارەی هۆکاری رووداوەکە دەڵێت؛ خێزانی تۆمیوا نەهاتبووە سلێمانی، ئەمەش بە هۆکاری گەڕانەوەی دادەنێین.
Facebook Comments Box