
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٩/١٠/٢٠٢٣، لەئاگادارینامەیەکدا وەزارەتی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک هەلی کاری ڕاگەیاند.
دەقی ئاگادارینامەکەی حکومەتی هەرێم:
هاوڕێیانتان ئاگەدار بکەنەوە؛ وەزارەتی کار ژمارەیەک هەلی کاری بۆ هاووڵاتییانی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیاند.
فۆڕمەکە چوارشەممە کاتژمێر 09:00ـی بەیانی، لە بەشی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران/ ڕاپەڕین، لەناو بیناى بەڕێوەبەرایەتیی چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتیی رانیە لە گەڕەکى کێوەڕەش، دابەش دەکرێت.
Facebook Comments Box



