
وابڕیارە ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا بکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند: ”ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا دەکات و پرسی بودجە و مووچە و شایستەداراییەکانی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن.”
چەند رۆژێک پێش ئیستاش، پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: “ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێ شەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی.”
Facebook Comments Box



