بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس پەیامێک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکەن

لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا، چه‌ند بارمته‌یه‌كی ئیسرائیلی داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و ئازادیان بكات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) سێ ئافره‌تی ئیسرائیلی كه بارمته‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینین له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا داوا له بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و به پێویستی ده‌زانن ئازاد بكرێن و ئازادكردنیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ناتانیاهۆ.
ئه‌و سێ بارمته‌یه له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یاندا داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ئازادیان بكات، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ڵێنی ئازادكردنی بارمته‌كانی داوه. ده‌شڵێن، به‌هۆی شكستی سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازی ناتانیاهۆوه دووچاری ئه‌و بارودۆخه بوونه و بوونه‌ته بارمته‌ی ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
ئافره‌ته بارمته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ناتانیاهۆوه باجی بێتاوانی خۆیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها داوا له ناتانیاهۆ ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م گیراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئازاد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وان ئازاد بكات و به پێویستی ده‌زانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان.