توێژینەوەجیهانگرنگ

سودەكانی بە پێ رۆیشتن

توێژینەوەیەك بڵاوكردوەتەوە كە رۆژانە 22 خولەك راهێنانی وەكو بە پێ رۆیشتن یان پیاسەكردنت پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستیت.

توێژینەوەیەك كە گۆڤاری پزیشكی وەرزشی بریتانی بڵاویكردوەتەوە، لێكۆڵینەوەی لەبارەی 11 هەزار و 989 كەس كردوە لە وڵاتی نەرویژ، سوید و ئەمریكا، كە تەمەنیان لە سەرو 50 ساڵەوەیە و نیوەیان خانم بون، ئامێرێكیان بەكارهێنا بۆئەوەی جوڵە جەستەییەكانیان تۆماربكات، تا بزانن جوڵەی جەستەیی چەند كاریگەریی لەسەر تەندروستی جەستەیان هەیە، دەركەوت رۆژانە 22 خولەك بە پێ رۆیشتن، تەندروستی جەستە و دەرون دەپارێزێت.

شێوازی ژیانی “تەمەڵ”ـانە، هۆكارە بۆ تێكچونی دۆخی تەندروستی، چەندین توێژینەوە دەریانخستوە ئەو كەسانەی بۆ ماوەیەكی زۆر دادەنیشن و تەماشای تەلەفزیۆن دەكەن یان كۆمپیوتەر بەكاردەهێنن، ئەگەری مردنی پێوەختەیان هەیە.

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگری لە نەخۆشیەکان لە ئەمریکا، پێشنیاری ئەوە دەکات کە تەنها 150 خولەک وەرزشکردنێكی كەم، وەكو بە پێ رۆیشتن یان پیاسەكردن لە هەفتەیەکدا ئەنجام بدرێت، كە دەكاتە 21 خولەك لە رۆژێكدا.

ئەم چالاكییە جەستەییە، لەگەڵ ئەوەی سەخت نییە، بەڵام مەترسی توشبون بە شەكرە كەمدەكاتەوە و دۆخی دەرونی باشتر دەكات، رۆژانە بڕینی 8 هەزار هەنگاو مەترسی مردنی پێشوەخت كەمدەكاتەوە، وە بە پێ رۆیشتنی خێرا زیاتر سودی هەیە لە بە پێ رۆیشتنی هێواش.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button