کوردستانگرنگ

وەزارەتی پێشمەرگە لەزیاد کردنێکی ئاشکرادا 80 ئۆتۆمبێل و ئامێری سەربازیی دەفرۆشێت

وەزارەتی پێشمەرگە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: کە 80 ئۆتۆمبێل و ئامێری سەربازی بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:

بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەینێت، کە وەزارەتی پێشمەرگە لە دوو زیادکرنی ئاشکرادا٫ نیازی فرۆشتنی(٨٠) ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سەربازیی و ئامێری لە کارکەوتوو و هەندێ کەلوپەلی گەراوەی هەیە.

بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، داوا لە هەموو کریاران دەکات ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لەو زیادکردنەدا بکات، لە ڕۆژی بلاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە تاکوو ماوەی(١٠) ڕۆژ سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی لە بەحرکە بکات بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

تێبینی، زیادکردنی یەکەم بۆ کەلوپەلی جۆراوجۆری گەراوە، بە پێی یاسای ژمارە(١)ی ساڵی ٢٠٢١ لە بەرواری ٢٠٢٣/١١/١٢ بەڕێوەدەچێت.

زیادکردنی دووەم بۆ(٨٠) ئۆتۆمبێلی لەکارکەتوویی سەربازی لە بەرواری ٢٠٢٣/١١/١٣، لە بەڕێوبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی بەڕێوەدەچێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button