کوردستانگرنگ

پاڕكێكی گه‌وره‌ لە هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر لەسەر ڕووبەری 17 هەزار مەتری چوارگۆشە، دەست دەکرێت بە دروستکردنی پارکێکی نوێ.

پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەپێناو پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر لەسەر ڕووبەری 17 هەزار مەتری چوارگۆشە و بە گوژمەی 1 ملیار و 40 ملیۆن دینار، دەست دەکرێت بە دروستکردنی پارکێکی نوێ.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئێستادا هەموو ئامادەکارییەک بۆ پاڕكه‌كه‌ کراوە و لەم نزیکانە دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە هەولێر بە شێوەیەکی گشتی (450) پاڕک و باخچە و دارستان هەیە و ڕێژەی سەوزایی گەیشتۆتە 19.5%.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە پلان و بەرنامەی پارێزگاكه‌یان دایە پاڕک و باخچە و دارستانی دیکەی نوێ لە هەولێر دروست بکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button