کوردستانگرنگ

نوێترین لێدوانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی نەناردنی 700 ملیار دینارەکە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم، دەبێت لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەکە بگاتە سەر حیسابی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “دەبووایە پێش هەفتەیەک 700 ملیار دینارەکە بنێردرایە، ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا بگات”.

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا، گوتەبێژی حکومەت گوتی: “وەزارەتی دارایی عێراق داوای تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو. ئەوەی پێویست بوو، بۆیان نێردراوە، بۆیە پێویستی نەدەکرد شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button