جیهانکوردستانگرنگ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێليزێ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 02-11-2023، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئیلیزێ) بڵاویکردەوە، سبەی هەینی، 03-11-2023، کاتژمێر 11:00 بەکاتی پاریس (کاتژمێر 13:00 بەکاتی هەولێر) ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێليزێ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا،‌ سه‌ردانى پاريس ده‌كات و رۆژى هه‌ينى (3ـی تشرینی دووەمی 2023) له‌ كۆشكى ئێليزێ له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌”.

لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە، “هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button