ئەمرۆ هەینی، هه‌ردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەیەکدا، جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان کردەوە.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئيليزێ له پاريس له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازى لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عێراق و دوايين پێشهات و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و فه‌ره‌نسادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕابوون كه پێويسته له دۆخى ئالۆزى ناوچه‌كه‌دا، ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرینگيى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى شه‌ڕ و پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل و گه‌يشتنى هاريكاريى مرۆيى به لێقه‌وماوان كرده‌وه و هاوڕابوون كه ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.