جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئیسرائیل دووەم گەورەترین بۆمبی لە غەززە بەكاردەهێنێت

رۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئیسرائیل دووەم گەورەترین بۆمبی لە كاتی بۆردومانكردنی غەززە بەكارهێناوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، ئیسرائیل دووەم گەورەترین بۆمبی لە جبەخانەی سەربازی خۆیدا لە كاتی بۆردومانكردنی كەمپی پەنابەرانی جەبالیا لە كەرتی غەززە بەكارهێناوە.


بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، هێرشەكەی ئیسرائیل بە لانی كەم بە دوو بۆمبەوە ئەنجام دراوە كە كێشیان زیاتر لە 900 كیلۆگرام بووە، كە دەتوانرێت بۆ ژێرخانی ژێر زەوی بەكاربهێنرێت.


كاربەدەستانی تەندروستی لە كەرتی غەززە ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل كە ڕۆژی سێشەممە ئەنجامی دا ،بە دەیان هاووڵاتی مەدەنی كوژران و سەدان كەسیش برینداربوون.

لە لایەكی دیكەوە ئیسرائیل ڕایگەیاندووە كە لەهێرشەكەدا سەركردەیەكی باڵای حەماسیان كردۆتە ئامانج، هەروەها تۆڕی تونێلی ژێرزەمینی ئەو گروپە چەكدارانەی كردۆتە ئامانج كە بۆ شاردنەوەی چەك و چەكدارەكانیان بەكاریدەهێنن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button