رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە نزیک ھەولێر کرایە ئامانج

بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە شارۆچکەی ھەریر نزیک لەھەولێر کرایە ئامانج و گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی لە عێراقیش بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی  ھێزەکانی ئەمریکای لە شارۆچکەی ھەریر نزیک لەھەولێر کردوەتە ئامانج.

شەوی رابردووش گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی عێراق رایگەیاند، بە مووشەک سەربازگەی خراب ئەلجیری ھێزەکانی ئەمریکایان لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، تائێستاش ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی ئەو بۆردومانانە بڵاونەکراوەتەوە.

لەدوای سەرھەڵدانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەر، تا ئێستا ٢٨ جار ھێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ئەمریکاش لە وەڵامی ھێرشەکاندا چەند جارێک پێگەی گروپە چەکدارەکانی لە سوریا بۆردومان کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button