کوردستانگرنگوتار

پەیجە سێبەرەکانی یەکێتی و بەشێک لەمیدیای سلێمانی دادەخرێن

ــ ڕاگەیەندکار و ڕۆژنامەنوسانی یەکێتی دوو مانگ زیاترە موچەیان وەرنەگرتوە

بەھۆی ناکۆکی نێوان ئەحمەد نەجم سکرتێری پێشووی بافڵ تاڵەبانی و شوانەی ئیدارەی گشتیەوە ماوەی شەست و پێنج ڕۆژە ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەنوسانی دەزگا میدیاییەکانی یەکێتی موچەیان وەرنەگرتوە ،

شوانەی ئیدارەی گشتی کەئێستا ھەم ئەندامی سەرکردایەتی و ھەم بەرپرسی خەرجیاتی یەکێتیە، پیاوێکی وورد و حیسابیە و گوتویەتی ئەم ھەموو دەزگا ئیعلامیە دەبێت یا سەرو بەریان بکرێت یان بەو شێوازە پارەدار ناکرێن !

پێشتر ئەحمەد نەجم بەرپرس بوو لە ئاراستەکردن و تەمویل کردنی ئەو میدیایانە و لە ئێستاشدا بەھۆی ئەوەی ئەحمەد لە سکرتێری سەرۆکی یەکێتی لابراوە و شوێنەکەی گۆڕدراوە بۆ بەرپرسی ( کەناڵ 8 ) ئیدی گرفتەکە زیاتر بوە و بڕیارە بۆ یەکلایی کردنەوە کەیسەکە ببرێتە بەردەم سەرۆکی یەکێتی و دواین قەرار بافڵ تاڵەبانی بیدات .

بەپێی بەدواداچونەکانی ئێمە پێشنیارێک ھەیە سۆشیال میدیا سێبەرەکانی ( کۆباس ، ئێستا ، پۆلەتیک پرێس ، ئێس ئێن ئێن ، ژیان ، چاو و چوار ڕادیۆ و چوار پەیجی تری گومناو و پازدە کەسایەتی نھێنی ڕاگەیاندکار و نوسەری دیکە ) دابخرێن و موچەکانیان بوەستێندرێت،
( بەڵام پۆلەتیک پرێس ئەگەرێکی لاوازە دابخرێت چونکە زۆربەی بەرپرسانی ئیداری و ئیعلامی یەکێتی لە ئەدای ڕازین و لەسەرو بەرو بەڕێوەبردنیشی ، دەنا ئەوانی تر لە چاوەڕوانی تەقلیص یان داخستنی یەکجارەکیدان .

ـــ پەیجی سێبەری یەکێتی ھەیە مانگانە پێنج دەفتەر تا شەش دەفتەر دۆلاری بۆ سەرف کراوە ـ ڕۆژنامەنوس یان نوسەری سێبەر ھەبوە مانگی چوار ھەزار دۆلاری بۆ خەرج کراوە و مانگی وتارێکیشی ھەبوە …

رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button