جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سوپای ئیسرائیل ئاماری سەربازە کوژراوەکانی ئاشکرا دەکات

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تاوەکو ئیستا 345 سەربازمان لەشەری ڕووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ حەماس، کوژراون.

لە راگەیەنراوێکدا سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، “لەگەڵ ئەوەی هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس لە کەرتی غەززە، بە چڕی بەردەوامە، دوێنێ 4/11/2023، چوار سەربازمان کوژرا، بەمەش کۆی ژمارەی سەربازە کوژراوەکان لەو شەڕەدا گەیشتە 345.

لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل لە هەژماری خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس “تویتەری پێشوو” کورتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “حەماس رێگری دەکات لە گەیشتن بە خەڵکی مەدەنی لە باشووری غەززە، بەڵام خۆی لە ناو تونێلی ئاڵۆزدا حەشار دەدات”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button