
ئهمڕۆ چوارشهممه 5/11/2023 پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی بڵاو كردهوه، ئهمه دهقهیهكهیهتی:
لە مانگی ۹ی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی بەڕێز سەرۆک وەزیران پلانی وابوو کە پێش هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە نەوت بەتەواوی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشبکرێت و دواتریش بگاتە سەنتەری شارەکان .
لە ٥/۱٠ دابەشکردن دەستیپێکردووەو ئێستا
پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان و تا ئێستا ۳٠٠ هەزار خێزان بەرەو سەرەوە نەوتییان پێگەیشتووەو هەر خێزانێک بڕی ۲٠٠ لیتری پێدراوە، کە بەمجۆرەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە.
*هەولێر ۱٠٥ هەزار بەرمیل
*سلێمانی و هەڵەبجە۱۲٠ هەزار بەرمیل
*دهۆک ۸٠ هەزار بەرمیل
حکومەتی فیدراڵ ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک بەشی هەرێم دەنێرێت بەڵام ساڵی پار تەنها بڕی ۲۸ ملیۆن لیتری ناردووە،بۆ ئەمساڵیش لە ۱٥/۱۱ دەست بە دابەشکردن دەکەن و ئەگەر بەشی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات پرۆسەکە لە ئێستا خێراتر دەبێت.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان



