جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ژمارەی قوربانیانی غەززە دەیان هەزار کەس تێپەردەکات

ژمارەی کوژراوانی فەڵەستین بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو ١٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ئەشرەف قودرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ژمارەی کوژراو و برینداران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بڵاو کردەوە.

قودرە ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە، ١٠ هەزار و ٢٢ کەس کوژراون کە چوار هەزار و ١٠٤ کەسیان منداڵ و دوو هەزار و ٦٤١ کەسیشیان ژنن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button