کوردستانگرنگ

پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2023، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتیی شاندەکەی پارتی دەکەن و، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندی حزبەکەیان دەکەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوێنێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە وتی، ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتییەوە هەیە، هەروەها پرسی هەڵبژاردن و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و کێشە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی و فیدراڵی لە کۆبوونەوەکەی سبەی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button