جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئاماری قوربانیانی شەری ئیسرائیل و حەماس بەرامبەر شەری ئوکرانیا و روسیا

ئاماری قوربانیانی یەک مانگی غەززە بە ڕادەی ٢٠ مانگ پێکدادانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بووە.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دوای ئەو پەلامارەی لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامی دا و بە ناوی “گەردەلوولی ئەقسا”، بەردەوامە. 

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو هەڵسەنگاندنی کردووە بۆ جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکردووە و بەراوردی کردووە لەگەڵ ژمارەی کوژراوانی خەڵکی سڤیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکراوە.

بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ١٠ هەزار و ٢٢ کەس کوژراون کە چوار هەزار و ١٠٤ کەسیان منداڵ، دوو هەزار و ٦٤١ یان ژنن و زیاتر لە ٢٤ هەزار کەسیش بریندارن.

هەروەها بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ١٥٥ فەڵەستینی کوژراون و هەزاران کەسیشی بریندار بوون. 

لە بەرامبەردا لە جەنگی ئۆکراینادا کە بە فەرمانی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد، تا ئێستا ٦٢٠ ڕۆژ تێپەڕیوە و لەسەرەتای جەنگەوە تا ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نۆ هەزار و ٨٠٦ کەس کوژراون.

بەو پێیە، کۆمەڵکوژی غەززە لە ماوەی ٣١ ڕۆژدا پێش ژمارەی قوربانیان لە ئۆکراینا کەوت و لەم ماوە کورتەدا قوربانیانی سڤیل ئەوەندە زیاتر بووە و ئەوەش دەرخەری بەکارهێنانی توندوتیژیی زیاتری ئیسرائیلە لە هێرشەکانیدا.

هاوکات بە ئامانجگرنی سڤیلەکان، ناوچە سڤیل نشینەکان و ژێرخانی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە بە پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە.

نیوەی زیاتری ژمارەی دانیشتووانی غەززە کە ٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسن، منداڵن و بە پێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لەسەدا ٤٠ی قوربانیان منداڵن و بەو پێیە لە هەر کاتژمێرێکدا پێنج مندال دەکوژرێن.

لە بەرامبەردا بە پێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ٩ی تشرینی یەکەم بڵاوی کردووەتەوە، لە جەنگی ئۆکراینا کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە، نۆ هەزار و ٨٠٦ کەس کوژراون و ١٧ هەزار و ٩٦٢ کەس بریندار بوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button