کوردستانهەواڵ

بۆ ئەوانەی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بەخێودەکەن

دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینەگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمای نوێ بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوو یا کاری بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵەندە کێوییەکان دەکەن، دەردەکات. هەر بەگوێرەی ئەو ڕێنمایانە دەبیت: ئەوکەسانەی کاری بەخێوکردن و کڕین و فڕۆشتنی ئاژەڵ و باڵەندە کێوییەکان دەکەن مۆڵەتی فەرمی لە فەرمانگەکانی دەستەی ناوبراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەرگرن.

ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی کوردستان چەناد ڕێنمایەکی بۆ ڕێکخستنەوە وپاراستنی ئاژەڵە کێوییەکانی کە لە هەرێمی کوردستان بۆ بەخێودەکرێن یا کڕین فرۆشتیناین پێدەکریت. لە ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاوکراوەتە، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ماددەی دووەمی بەشی دووەمی ڕێمانییەکە هاتووە ” نابێت بە هیچ شێوەیەک ئاژەڵ وباڵەندی کێوی ناوەوەی هەرێمی کوردستان بێت”. هەروەها ئەو ئاژەڵ و باڵەندە کێویانەی هاوەردەی هەرێمی کوردستان دەکڕێن لە بە گوێرەی ڕێکەتننامەی “سایتس” بێت. واتە بەگوێرەی رێکەتننامەکە، ئەگەر کڕین فرۆشتنیان قەدەغەکراوبێت، ڕێگە لە هاوردەکردنیان دەگیرێت.  

لە هەمان ماددەدا هاتووە:  هەر ئاژەڵ یا باڵەندییەکی کێوی کە لە دەروە هاوەردە دەکرێت، دەبیت  پسوولە، ناوی زانستی و کۆدی تایبەتی خۆی هەبێت، ئینجا ڕێگەی پێدەدرێت بهێندریتە ناوەوەی کوردستان.

لە ماددەی دووەمی بەشی سێییەمی ئەم ڕینمایانە هاتووە: ” دەبێت پێش هێنانی یا بەدەستهێنانی شوێنی بەخێوکردن ئامادەکراوبێت”. لە ماددەکانی هەمان بەشدا هاتووە: ئالیک و گۆشت بۆ ئاژەڵە کۆشتخۆرەکان دابینبکرێت.

ئەم ڕینمایانە ئەوەش دەخاتە ڕوو، پۆلیسی دارستان و ڤێرتنەری ئەرکی چاودێری تەندرووستی و جێبەجێکردنی رینمایەکانیان دەکەویتە ئەستۆیانەوە.

” سایتس” ڕێکەتننامەیەکی نیودەوڵەتی تایبەت بە ئاژەڵ و باڵەندە کێوییەکانە. بۆ ریێکخستن و پاراستنی ئاژەڵان لە لەناوچوون دیاریکراوە. دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانیش، لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەتننامەیە ڕینماییەکانی دەرکردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button