جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ژمارەی قوربانییانی غەززە زیاتر بەرزبووەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە پەلامارەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون گەیشتە ١١ هەزار و ٧٨ کەس.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کە ٣٥ ڕۆژە بەردەوامە گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢٦٦ کەس زیادی کردووە و بەرزبووەتەوە بۆ ١١ هەزار و ٧٨ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، ئەشرەف قودرا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە شاری غەززە، زانیاریی سەبارەت بەو پەلامارانەی ئیسرائیل خستەڕوو کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ئەنجامیان دەدات.

قودرا باسی لەوە کرد کە ژمارەی ئەوانەی لە پەلامارەکانی ئیسرائیلدا کوژراون لە ٢٤ کاتژمێردا ٢٦٦ کەس زیادیکردووە و بەرزبووەتەوە بۆ ١١ هەزار و ٧٨ کەس، کە چوار هەزار و ٥٠٦یان منداڵ و سێ هەزار و ٢٧یان ژنن.

هەروەها قودرا باسی لەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ٢٧ هەزار و ٤٩٠ کەس برینداربوون، دوو هەزار و ٧٠٠ کەس بێسەروشوێنن و کە هەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵن و لەژێر داروپەردوی ڕووخاوی بیناکاندان.

هەروەها قودرا ئەوەی خستەڕوو کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوەندە تەندروستییەکان ١٩٨ کارمەندی تەندروستیی گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن تێکشکێندراون، ١٣٥ دامەزراوەی تەندروستیی کراونەتە ئامانج و ٢١ نەخۆشخانە و ٤٧ بنکەی تەندروستیی لەکارکەوتوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button