جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئیسڕائیل و حه‌ماس له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانیان ڕێكدەکەون

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانی نێوانیان.

گۆڕینه‌وه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌، ئیسڕائیل سه‌رجه‌م دیل و منداڵه‌ گیراوه‌كان ئازاد ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 100 دیل و منداڵ له‌ غه‌ززه‌ ئازاد ده‌كات.

ڕێككه‌وتنه‌كه‌ دوای چه‌ندین رۆژ له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وام ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ به‌ ناوبژی هه‌ندێ له‌ وڵاتان به‌تایبه‌تیش وڵاتی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجامدراوه‌‌.

هه‌ر له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ئیسڕائیل ڕازی بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی 10 بۆ 15 دیل و بارمته‌ بۆ ماوه‌ی رۆژێك یان دوو رۆژ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نێ.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ر له‌ دوو رۆژ بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ره‌تی كردبووه‌وه‌ به‌بێ ئازادكردنی دیل و بارمته‌كانیان له‌ غه‌ززه ‌هیچ ئاگربه‌ستێك ڕابگه‌یه‌نێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button