رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پێشبینی بارانی بەخوڕ و لافاو دەکرێت

کەشناسێکیش پێشبینی دەکات لە نێوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین بەشی زۆری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. 

رۆژی هەینی، 10ـی تشرینی یەکەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاژێری داهاتووی باشووری کوردستان بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات، ئاسمانی زۆربەی باشووری کوردستان نیمچە هەور بێت و پلەی گەرما بە جێگیری بمێنێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەى ئاسمانی بەشی زۆری باشووری کوردستان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش کەشەکە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەڵام گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە پلەی گەرمادا روونادات.

عەلی جابر زەیدی کەشناسی عێراقی دەلێت: رۆژی سێشەممە شەپۆلە فراوانەکە دەستپێدەکات کە زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و لەهەندێک شوێن لەنێوان 15 ملم بۆ 20 ملم باران دەبارێت، بەتایبەت لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی”.

بە گوتەی ئەو شارەزایەی کەشناسی، شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەرەدوام دەبێت و دوای ئەوەش سەرما ناوچەکە دەگرێتەوە. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button