کوردستانگرنگ

بەبڕیاری مەسرور بارزانی سەدان ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری تاپۆکردنی 120 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەرکرد.

ئەمرۆ یەکشەممە 12/11/2023 پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن و لە ھەولێریش زیاتر لە (120 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون لە (56) پڕۆژەی وەبەرھێنان کە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە و پێكھاتووە لە (شوقە، ڤێلا، خانوو) و خەڵكیان تێدا نیشتەجێیە تاپۆ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تاکو ئێستا لە سنووری پارێزگاى ھەولێر (6 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆکراون، (12 ھەزار) یەكەی دیکەش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن، پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە زیاتر بەرز بێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button