
پڕۆژەی ‘راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام’ لەقۆناغی دووەمدا لەسەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-11-2023، محەممەد جەواد، بەرپرسی پڕۆژەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام، لە شارەوانی یەکی هەولێر، رایگەیاند، “پڕۆژەی وەرگرتنی پارە لە شۆفێران لەبەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام؛ هەموو شەقامە سەرەکییەکانی شاری هەولێر دەگرێتەوە و لە قۆناغی یەکەمدا لەسەر شەقامی 60 مەتری جێبەجێ دەکرێت”.
محەممەد جەواد ئاماژەی بەوەش کرد، “پڕۆژەکە لە چەند قۆناغێک پێکدێت. لە قۆناغی یەکەمدا و دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕییەکان، دەستمان کردووە بە هێڵکاریکردنی شەقامەکان و دانانی هێماکان. لە قۆناغی دووەمیشدا، بۆ ماوەی مانگێک دەست دەکەین بە رێنوێنیکردنی شۆفێران لە چۆنیەتی راگرتنی ئۆتۆمبێل و تۆمارکردنی سەرپێچییەکان؛ تاوەکو شۆفێران ئاشناییان هەبێت بە پڕۆژەکە نەک دەستبەجێ بێنە نێو پڕۆسەی پارەدارکردن و سزادان”.



