کوردستانگرنگ

بارانبارین لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات 

بەپێی پێشبنییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو پلەكانی گەرمییش چەند پلەیەك دادەبەزن.

بەپێی ئەو پێشبنییانە، ئەمڕۆ دوو شەممە، 13ی تشرینی دووەمی 2023، كەشوهەوا لەنێوان هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان. هاوكات پلەكانی گەرمی 1-2 پلە نزم دەبنەوە.

ڕۆژی سێشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2023، لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت‌و نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبارێت. لە كاتەكانی دواینیوەڕۆش كاریگەریی دابارین زیاتر دەبێ و بەشێوەی پچرپچر، باران زۆر ناوچەی هەرێمی كوردستان و ناو شارەكان دەگرێتەوە. هاوكات پلەكانی گەرمی 1-2 پلە نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا :

هەولێر : 26 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی

دهۆك : 24 پلەی سیلیزی

كەركووك : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 29 پلەی سیلیزی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button