کوردستانگرنگ

دوو تۆمەتباری دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران 

لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە سێ‌ ئۆتۆمبێلیان دزیبوو .

لەچالاكییەكدا و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كەلە گەڕاجی ماڵەكەی ئۆتۆمبێلەكەی دزرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەكەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەوئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی .

لەئێستادا تۆمەتبار( ه،ن،م لەدایكبووی 1990) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن هۆبەی جوڵانی نەهێشتنی تاوان بەهاوكاری نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دوو ئۆتۆمبێلی دزیبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (م،م،أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دوو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button