کوردستانگرنگ

لەسنوری ڕاپەڕین کەسێک بە دەستڕێژی گوللـە دەکوژرێت

لە رێگەی نێوان شارۆچکەی ژاراوە و قەزای پشدەر، کەسێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا.

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 14/11/2023 عوسمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ ڕایگەیاند: تەرمی پیاوێکی 40 ساڵان هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.

گوتیشی، دوای توێکاریی، بەمەبەستی زانیاری زیاتر لەسەر کوژرانی ئەو کەسە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادیی سلێمانی کراوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، کەسە کوژراوەکە پیاوێکە بە ناوی ئاسۆ رەفیق، دانیشتووی شارۆچکەی سەنگەسەر و پیشەی پێشمەرگە بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button