رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سێ وەزیری حکومەتی عێراق نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش کر

پاش دورخستنەوەی حەلبوسی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سێ وەزیری حزبەکەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14-11-2023، پارتی تەقەدووم بڕیاریدا بە چیتر بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی و دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی لە سەرۆکایەتی لیژنەکانی پەرلەمان.

وەزیرەکانی پارتی تەقەدووم بریتین لە محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، خالد بەتال نەجم، وەزیری پیشەسازیی و ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری رۆشنبیریی.

نیهال شەمەری، پەرلەمانتاری تەقەدووم لە پەرلەمانی عێراق گوتی، “وەزیرەکانمان لە حکومەتی عێراقی و بریکارەکانیشیان، هەروەها پەرلەمانتارەکانمان لە سەرۆکایەتی لیژنەکانی پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکێش کردووە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button