
حاکمێک لە سلێمانی رەخنە لە بریارەکانی دادگەی فیدڕالی عێراق دەگرێت، بە دادگەی سەورە ناوی دەبات.
حاکم لەتیف مستەفا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک دەڵێت: لەوە دەچێت گەڕابینەوە بۆ سەردەمی دادگای مەهداوی و دادگای سەورە.
دەشڵێت: خوا رەحم کات، ئیتر ئەوەی قاچی خوار دانابێ و بەدڵی پاشا نەکات حیسابی فت.
ئاماژە بەوەش دەکات، کە مرۆڤ چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ سێشەممە 2023/11/14 دادگەی فیدراڵی عێراق، ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی، لە پەرلەمانی عێراق ھەڵوەشاندەوە و حەلبووسیش ئەو بریارە رەت دەکاتەوە و بە نادەستووری ناو دەبات.
Facebook Comments Box



