جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
دادگەی باڵای بەریتانیا لە بەرژەوەندی کۆچبەران بڕیارێکی دەرکرد

دادگەی باڵای بەریتانیا ناردنی کۆچبەرانی بۆ وڵاتی ڕواندا هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند: “رواندا وەکو وڵاتی سێیەم بۆ کۆچبەران سەلامەت نییە”
دادگەکە دەڵێت، دڵنیا نین لەوەی کۆچبەران لە روانداوە بەرەو وڵاتی بنەڕەتیی خۆیان رەوانە ناکرێنەوە، یان ناچار نابن کە بگەڕێنەوە، بەوەش تووشی ئازاردان و مامەڵەی نامرۆڤانە دەبنەوە.
لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵیش، دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ رەوانەکردنی کۆچبەرانی لە بەریتانیاوە بۆ رواندا بە “نایاسایی” ناساند و رایگەیاند، “رواندا وەکو وڵاتی سێیەم بۆ کۆچبەران سەلامەت نییە”.
دادوەرەکان رایانگەیاند، “کەموکوڕییەکانی سیستمی پەنابەریی رواندا دەبێتە هۆی ئەوەی کۆچبەرێک کە لە بەریتانیاوە رەوانەی رواندا بکرێت، دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتی خۆی و لەوێ رووبەڕووی گۆشەگیری و مامەڵەی نامرۆڤانە دەبێتەوە”.
Facebook Comments Box