رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

محەمەدی حاجی مەحموود دادگەی فیدڕاڵی بە دادگا گاڵتەجاڕییەکەی بەغدا ناودەبات

محەمەد حاجی مەحمود، پەیامێکی دژی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بڵاو کردەوە و دەڵێت: “ئەمڕۆ جارێکی تر دادگا گاڵتەجاڕییەکەی بەغدا، لەبڕیارێکی سەیر و سەمەرەدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە کارەکەی دوورخستەوە.”

ئەمەش دەقی پەیامەکەی:

لە قتوی هیچ عەتارێکدا نەبوە و نابێت دادگا سەرۆکی پەرلەمان لە کارەکەی دوور بخاتەوە، بەپێی هەموو یاسا و ڕێسا و عورفێک حکومەت و تەواوی دامەزراوەکانی شەرعیەت لە پەرلەمانەوە وەردەگرن بە سەرۆکی دادگا کانیشەوە، بەڵام ئەمڕۆ دادگا حزبییەکەی بەغدا بە بڕیارێک سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە کارەکەی دوورخستەوە و مافی ئەندامێتی پەرلەمانیشی هەڵوەشاندەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر و بە چەندین بڕیاری هاوشێوە ئەو دادگا حزبییە سوکایەتی بە کورد کرد، هەر لە هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی پەرلەمانی کوردستان تا ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەڵام بەداخەوە کورد بێدەنگی هەڵبژارد نەک هەر ئەوەندە بەوپەڕی داماوی و زەلیلی و تاڕادەی ترسنۆکی ملکەچی ئەو نادادییانەی ئەو بەناو دادگایە بوو.

ئێستاش وادیارە کاتی پێکهاتەی سوننەکان هاتووە، بەڵام پێناچێت سوننەکان ئەوە قبوڵبکەن و بە ئاسانی بێدەنگ ببن، کاردانەوەیان دەبێت تا ئاستی کشانەوە لە حکومەت و پەرلەمان و ئیفلیج کردنی تەواوی دامەزراوەکان لە عێراقدا.

بۆیە هیوادارم کورد سود لە کات و قۆناغەکە وەربگرێت و بە “قەرزی ٣ مانگی تر” بێدەنگ نەکرێت!

محەمەد حاجی مەحمود
٢٠٢٣/١١/١٤
ئەڵمانیا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button