رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

بەهۆی بارانبارینەوە لە چەند پارێزگایەک کرایە پشووی فەرمی

لە پێنج پارێزگای عێراق (دیوانیە، سەلاحەدین، موسەننا، زیقار و نەجەف) بەهۆی بارانبارین و مەترسیی لافاو، پشووی فەرمی راگەیێندرا.

هەریەک لەو پارێزگایانە لەڕێگەی راگەیێندراوی فەرمیی پارێزگاوە پشووی فەرمییان بۆ دەوامی سبەی (پێنجشەممە، 16-11-2023) راگەیاندووە.

لە راگەیێندراوەکاندا هاتووە، پشووەکە بۆ ئەو قوتابییانە نییە، کە تاقیکردنەوەی دەوری سێیەمیان هەیە. 

پشووەکە هەروەها فەرمانگە خزمەتگوزاری، ئەمنی و تەندروستییەکان ناگرێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button