جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ژماره‌ی كوژراوانی‌ غه‌ززه‌ 12 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

لە دوایین ئاماری قوربانییاندا ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ئاشكرای كرد، كه‌ ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل 12 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

رۆژی هەینی 17/11/2023 ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند: له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 12 هه‌زار كه‌س كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زاریان منداڵن، له‌گه‌ڵ بێسه‌روشوێنبوونی زیاتر له‌ 3750 كه‌سی تر.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا 25 نه‌خۆشخانه‌ له‌ غه‌ززه‌ به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وتوون له‌گه‌ڵ 52 بنكه‌ی ته‌ندروستی تر.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئه‌مڕۆ 42 رۆژ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر واده‌ی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئێستا گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوه‌ڕاستی غه‌ززه‌، ماوه‌ی چه‌ندان رۆژیشه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌‌ ئاو و كاره‌با و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی پچڕاون و خه‌ڵك له‌ دۆخێكی خراپدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button