
راگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆرانەوە
لە سەر سکاڵای هاوڵاتیەک بە ناوی (ر-ع-ر) ،
لە لایەن هیزەکانمان لە بەڕێوبەرایە تی ئاسایشی سۆران دوای وەرگرتنی بڕیار و رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، تۆمەتبارێک بە رەگەز نێر بە ناوی (م-ص-م) خەڵک و دانیشتووی سنوری قەزای خەلیفان، دەستگیر کرا کە هەڵساوە بە دروست کردنی ئەکاونتی فەیسبووک بە ناوی (Rayan Ahmad) و بەم ناوەوە فێڵی لە چەندین پیاوی کردوە و پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتون و دواتر بلۆکی کردون.
بۆیە هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لە سە ر ئەم ئەکاونتەی فەیسبووک هەیە با سەردانمان بکات لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران.
١٩ی ١١ی ٢٠٢٣
Facebook Comments Box