کوردستانگرنگ

هەواڵێکی خۆش بۆسەرجەم جووتیارانی کوردستان

بەڕێوەبەری کەشناسی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی، هەڵەبجە، ڕایانگەیاند؛ بەم بارانە لە سنوری پارێزگاکانمان پەڵەی دا.

لە دوێنێ یەکشەممەوە 19/11/2023 شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە؛ بەگوتەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا جووتیاران دەتوانن لە زەوییەکانیان تۆو بکەن، چونکە بەهۆی ئەم بارانەوە ئێستا زەوی ئامادەیە بۆ چاندن.

پەڵەدان چییە و چەند میلیمتەر بارانی پێویستە؟

بۆ پەڵەدان خاکێک بۆ خاکێکی دیکە جیایە. بۆ نموونە، خاکی هەڵەبجە بە بارانێکی 50 ملیمەتری پەڵە دەدات، بەڵام خاکیش هەیە 30 ملیمەتری پێویستە و هەشە بە پێویستی بە 80 ملیمەترە بۆ ئەوەی پەڵە بدات و بتوانرێت دانەوێڵەی تێدا بچێندرێت.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی گوتی، بارانی پەڵە ئەو بارانەیە ناخی زەوی بە تەواوی تەڕ بکات؛ گوتیشی، “باشترین بارانی پەڵە ئەو بارانەیە لەسەرخۆ و نەرم بێت؛ ئەو شەپۆلەی ئێستا هەیە بۆ پەڵە باشە و لە تەواوی هەرێمی کوردستان پەڵەی داوە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button