کوردستانگرنگ

قایمقامی هەڵەبجە سوپاسی مەسرور بارزانی دەکات

نوخشە ناسیح: جێگەی دەست خۆشیە کە ئەم کابینەیە گرنگی بە هەردوو سێکتەری کشتوکال و گەشتیاری دەدات لە پارێزگای هەلەبجە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەڕاوێزی دیداری مێپس، سندوقێک هەناری هەڵەبجەی بە دیاری بەخشییە بۆریس جۆنسن، نوخشه‌ ناسیح قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا سوپاسی‌ مه‌سرور بارزانی‌ كرد و به‌ گرنگییه‌كی‌ گه‌وره‌ی له‌ قه‌ڵه‌مدا بۆ پارێزگاکەی. 

هه‌روه‌ها گوتی‌، دوو سێكته‌ری‌ كه‌ كشتوكاڵ و گه‌شتیارییه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گرنگی‌ زۆری‌ پێده‌درێ‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ داهاتێكی‌ جیاواز بۆ حكومه‌ت كۆبكاته‌وه‌ و جێگەی‌ ده‌ستخۆشییه‌ کە حکومەتیش گرنگی‌ زۆر به‌و دوو سێكته‌ره‌ ده‌دات. 

قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژەی بەوەش كرد، زۆر خۆشحاڵبووین سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ به‌ریتانیا باسی‌ هه‌ناری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ كرد و پشتیوانی‌ خۆیشی‌ ده‌ربری‌، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ناری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ كرد به‌ دیاری‌. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button