کۆمپانیای کۆڕەک کێشەکانی چارەسەر دەکات

وابڕیارە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان، كۆمپانیای كۆڕه‌ك لەماوەی ١٥ رۆژدا سەرجەم قەرزەکانی بداتەوە بە عێراق.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك ده‌ركردوه و ده‌شڵێت، “له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا رێكه‌وتن ده‌كرێت و كۆمپانیای كۆڕه‌ك سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت ده‌داته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن”.
كاروان یاروه‌یس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای گوێیگرتن له ده‌سته و كۆڕه‌ك و پێداچونه‌وه به به‌ڵگه‌نامه و بڕیار و نوسراو ره‌سمیه‌كان، راسپارده‌ی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و كۆمپانیای كۆڕه‌ك كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، راسپارده‌كانی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كن، كه مافی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتی و كۆڕه‌كیان له‌به‌رچاو گرتوه‌و، كۆمپانیای كۆڕه‌كیان پابه‌ندكردوه، قه‌رزه‌كانی به‌پێی خشته‌یه‌ك بداته‌وه، كه ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و كۆمپانیای كۆڕه‌ك به‌چاودێری لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا له‌سه‌ری ڕێیكده‌كه‌ون.
به‌وته‌ی كاروان یاروه‌یس، لیژنەکەیان جه‌ختی له‌پاراستنی مافی هاوڵاتیان كردۆته‌وه، كه زیاتر له حه‌وت ملیۆن هاوبه‌شی کۆڕەک هەن.