کوردستانگرنگ

فازل حاجی سەبارەت بە دورخستنەوەی لە پۆستەکەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ئەمرۆ سێشەممە 21/11/2023 عەقید فازل حاجی، لە ڕونکردنەوەیەکدا دورخستنەوەی لە پۆستی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێری پشتراست کردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
لەپاش 13ساڵ کارکردن ومانەوە لەپۆستی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،ئەمڕۆ بەفەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ گواسترامەوەبۆ بەشێکی تر لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،سوپاس بۆخوا کەگواستنەوەکەم وەکو ڕێکارێکی کارگێڕی ئاساییە ،من لێرەوە سوپاسی هەمو لایەک دەکەم ،وەمن سەربازم لەهەر کوێیەک بێت ئەرکی خۆم بەجێدەگەیەنم،لەهەمان کات پیرۆزبایی لەهاوڕێ وهاوپیشەم عەقید هێمن محمدامین دەکەم کەوەکو وتەبێژ دەستبەکاردەبێت،هیوای سەرکەوتنیشی بۆدەخوازم.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button